ژیاننامە و شێعری مامۆستا عەباس حەقیقی بە کورتی
ئه‌ستێره‌ى پڕشنگدارى ئاسمانى ئه‌ده‌بى کلاسیكى کوردى مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی 1902 ى زایینى له‌گوندى مه‌رجان ئاواى ده‌شتى حاجى حه‌سه‌ن سه‌ربه ناوچه‌ى مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێى ناوه ته سه‌ر دنیا. دێبۆکرى و تایفه‌ى شێخ ئاغا بوو. به منداڵی بۆ یه‌که‌م جار له گوندى مه‌رخوزى سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى ” گلستان” و” بوستان” ى سه‌عدى و ” کیمیاى سعادت” و کتێبگه لى بابه‌تى ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه . زۆر به لاوى مامۆستاکه ى ماڵیى واته باوکى له ده س داوه . ئیتر خۆى ده مێنێ و دایكێكى دڵسۆز و له عه‌ینى نه‌خوێنده وارى ژیر و ئه‌ویندارى شیعر و کتێبخانه یه‌کى ئاخندراو به دیوانى شاعیرانى كورد و فارس. به هۆى موتاڵای زۆرى ئه م دیوانانه زه وقى شیعر گوتنى ده بزوێ و له ته مه نى چارده ساڵیدا یه‌که‌م شێعره کانى داده نێ. دایكى بۆ درێژه دان به خوێندن ده‌ى نێرێته گونده‌کانی ئیسكى به‌غد ا و باخچه . هاوکلاسه‌کا نى له م قوتابخانانه ما مۆستا سه‌ید کا میلى ئیمامى( ئاوات) و خاڵه مینى به رزه نجى که هه ردووکیان له شاعیرانى گه وره ى کوردن، ده بێ. ئیتر کاتی ئه‌م سێ لاوه خۆش زه‌وق و خوێن شیرین و سه‌حه‌ت سووکه ده‌که‌ونه لاى یه‌ك به قه‌ولى مامۆستا حه‌قیقى کات و ساتیان له برى خوێندنى سه‌رف و نه‌حو، سه‌رف و مه‌حوى گاڵته و گه‌پ و مووشه‌رعێن ده بێ. له ساڵی 1934 دا وه‌ك کارمه‌ند له دایره‌کانى دارایى و دوخانیه له شاره‌کانى بۆکان و مه‌هاباد کار ده‌کا.له ساڵی 1963 له بۆکان خانه نشین ده بێ و باقى ته‌مه‌نى پڕپیت و به‌ره‌که‌تى 94 ساڵه‌ى تا پازده‌ى ژانویه‌ى 1997 واته 12 رۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سه‌فه‌رێكى دوومانگه بۆ ئاڵمان و هوله‌ند له‌م شاره ده‌باته سه‌ر. له‌و رۆژه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی شارى بۆکان دڵی ئه‌ویندارى گه‌ل و نیشتمانى مامۆستا حه قیقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر به به‌شدارى شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خه ڵکى شارىبۆکان و شاره‌کانى ده ورووبه ر له گۆڕستانى ئه‌و شاره ته سلیم به خاك کرا. پێویسته بڵێم ده ست و زمان و قه‌ڵه‌مى مامۆستا ته‌نانه‌ت تا چه‌ند کاتژمێر پێش وه‌فاتى هه‌ر له گه‌ڕ و له خزمه‌ت گه‌ل و نه‌ته‌وه که‌ى دابوو. . سێ به‌رهه‌م و کۆمه ڵێك شێعرى چاپ نه کرا و که‌یه‌کێك له‌وانه سه‌فه‌رنامه‌ى ناته‌واوى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى ئورووپایه پێشكه ش به کتێبخانه‌ى ئه‌ده بى کوردى کردووه . دیوانى حه قیقی ،کولكه زێڕینه و شه‌ونم که‌ئه‌م یه‌که یان ته‌رجومه‌ى غه‌زه‌لیاتى حافزى شیرازییه به کوردى. به کۆچى دوایى ئه‌م هۆنه‌ره به‌نرخ و پایه به‌رزه بووکى به‌هارى نیشتمان بۆ بولبولى غه‌زه‌لخوانى سه‌ر سفره و خوانى جلكى ره‌شى پۆشى و گه‌ل و نیشتمان بۆ له‌ده سدانى دواهه‌مین کوڕى به‌رى پێشوو سورانى شین بوو به‌ڵام بولبولی شه‌یدای شێعر و ئه‌وینی هێلانه ی قه‌ت له دڵی میلله‌تێك ناشێوی كه بۆ گه‌وره پیاوانی رێز و حورمه تی به‌رده‌وامی هه‌یه و ده‌بێ
ده‌ردی دووری زۆر گرانه دڵبه‌را هیجران به‌سه
دڵ وه‌کوو په‌روانه سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه
عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه
مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو
گیری به‌ندیخانه تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه
هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت
تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه
شاهیدم فرمێسکی خوێنینه که تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره گه‌ر تاوان به‌سه
ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه
گه‌نجی عیشقت پڕ به وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه
تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه
گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له لات ئه‌فسانه‌یه
تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه
ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانه عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه
اولین دیدگاه را شما بنویسید