مامۆستا ئاسۆ: ” شێعری هه‌ژان ئێعجازی وشه‌یه”
ژیاننامه و شێعری شاعیر هه‌ژان بابامیری
ساکاپرێس کومیته‌ی هونه‌ری،که‌لتوری
—————
لە گەڵ بەفری شەوی پانزەی بەفرانباری ۲۶۷۰ ی کوردیی لە بنەماڵەیێک سەر بە خێڵی ناوداری فەیزوڵڵابەگیی لە سەقز لە دایک بوو ، هەر لە سەقزیش دەستی دایە خوێندن و تا دواناوەندیشی هەر لەم شارە تەواو کرد ، دوای سەربازیی لە تاران و خوڕڕەماوا و کرماشان لە گوندەکانی ساراڵ بوو بە وانەبێژی فێرگە و دوای دوو ساڵ لە زانستگەی ئیسفەهان وەرگیرا و تا ڕادەی کارناسیی لەوێ خوێند و پاشان لە شاری سنە کارناسیی باڵای هەر لە بواری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خوێند ، ئێستاش کارمەندە و دوو مناڵی هەیە وبە سەر هەموو ئەوانیشا ، شاعیرە !
وەک خۆی ئەڵێ : “یەکەم جار ، ڕۆژێ لە ڕۆژانی ڕێبەندانی ساڵی ۲۶۷۸ کوردیی بەرانبەر ۱۳۵۷ ی هەتاویی ، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو کە باوکم داینام و پێی وتم بنووسە :
کەنرا ڕیشەی ئیستیبداد
هەڵوەستەیێکی کرد و درێژەی دایە
تێک ڕووخا قەڵای بێداد !
بڕێ فکری کردەوە و فەرمووی :
لە شارستان و دێهات
برایەتیمان پێک هات ؛
…………………….؛
نە ئەمزانی “کەنرا ” چۆن ئەنووسرێ بە کوردیی و نە ئەشمزانی واتای ئیستیبداد چییە تا گەورە بووم !!
بەڵام نووسیم ! دوای ئەوەش ئەمدی باوکم تاک و تەرا بە کوردیی شیعر ئەڵێ .
ڕەنگە ئەو شیعرەی ـ ڕەوانشاد باوکم ـ
کە بۆ سەرکەوتنی شۆڕش نووسییمەوە ، یەکەم گزینگی هەتاوی شیعر بوو لە سەر هەردی ژیانما .
ئەوە زیاتر لە بیست ساڵە شیعر ئەڵێ و بەردەوامە لە خزمەت بە زمان و وێژەی کوردیی .
چەند خول بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگیی ئەدەبیی مەولەوی کورد و ناوەندی وێژەوانیی مەحویی و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ڕۆژانۆ بووە ، چەندین خولی فێرکاریی زمانی کوردیی بەڕێوە بردووە و زۆر جاریش گەنگەشەی شیعری ” نالی ” کردووە بۆ تامەزرۆیانی شیعر لە ئەنجومەنەکانا .
تا ئێستا تەنیا کتێبێکی چاپ کردووە کە کۆمەڵێک لە شیعرەکانی لە خۆ گرتووە لە ژێر ناوی ” گوڵباران ” و چەند کاری ترە ئامادەی چاپن کە یەکێکیان هەزار بەیت گۆرانیی فۆلکلۆرە و کۆمەڵێ تر لە شیعرەکانی و …
شیعری لە زۆربەی گۆڤارەکانی ئەم دیو و هەندێ لە بڵاڤۆکەکانی ئەو دیو چاپ بوون .
ئێستایش لە بانەیە و بەرانبەر ئاربەبا ئەڵێ :
ئاربەبا ون بوو لە ژێر هەڵم و مژا / ئاسمان ئاشق بوو ئەمڕۆ داڕژا / گەردنی کیژێکە ئێژی ئەم کەژە / خۆی حەشار داوە لە پەرژینی قژا !
………………………..؛
ئەمەیش چەند نموونە لە شیعرەکانی :
۱ ـ
پیری دە ستگیرمی تۆ، گەرچی جەوانی گوڵەکەم !
بایسی جەزری دڵی . مانگی شــــەوانی گوڵەکەم !
تۆ لە جنسی پەڕی پەریا و لە فێنکایی بەهەشت
ئێمە لە ئاوری ئەوین ، بێمە رەوا نی گوڵەکەم !
گەرچی وەستای بەرانبەر وەکوو ئـاوێنە زوڵاڵ
پیاو لە گەڵ خۆت ئەبەی،ئاوی رەوانی گوڵەکەم !
هەر خەریکی دەس ودەسبازی لەگەڵ شەوبادای
کوانێ دەربەسـتی دڵی باخچەوانی گوڵەکەم !
ژووری تە نیاییمی پڕکردووە ئە شکی خەمی تۆ ،
وەرە سەردانێکی من ، گەر مەلەوانی گوڵەکەم !
ئاوەدان دەپتەوە مەڵبەندێ کە تۆ رووی تێکەی
هۆی کرانۆی دڵ وناوچەوانی گوڵە کەم !
ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی – سەقز
۲ ـ
سه فه ر
بەر له گه‌یشتنی نامـه‌که‌ی
گه‌یشته لام ، بـه‌رامه‌که‌ی
شـینه بـه دەشت و شاخه‌وه
شـکۆفـه‌یـه بـه بـاخـه‌وه
ته‌یــره له گه‌رمـیـیانه‌وه
به رەوتێکی نـیـانـه‌وه
مـێـخـه‌که وا به سێوەوه
شیـعـرێکی وا به لێوەوه
سه‌فه‌ر ته‌واو بوو هاتـه‌وه
به باوەشێ سـه‌وقـاته‌وه
نه ئـه‌فسـوونـه نه جـادووه
خەڵکی هه‌رێمی مێژووه
پیرۆزه وەک “میهر” وەها
به‌سۆز و گه‌رم و پڕ به‌ها
گـڕێکی ئـاتـه‌شکه‌دەیه
مووبه‌دی مه‌ڵبه‌ندی مه‌یه
سه‌فـه‌ر ته‌واو بوو هاته‌وه
خه‌فه‌ت له بـ‌یـ‌ر ئه‌باته‌وه
دەی وەرن کــــازەکاز که
ن قـریوەیـێکـی سـاز کـه‌ن
کـچـان بـێـن و بـه کاوەخۆ
خـشڵ و خاوێ بـدەن له خۆ
بـڕۆن کوڕان خه‌به‌ر بکه‌ن
مـراد خانی له به‌ر بکه‌ن
بێن و بیکـه‌ن به گۆبه‌نێ
له خه‌م گه‌ڕێن،گوێی مه‌دەنێ
سـه‌فه‌ر ته‌واو بوو هاته‌وه
به په‌یڤی وەک نـه‌بـاتـه‌وه
له کوێن جه‌ماتی مه‌یته‌ران؟
دەسه‌ونه‌زەر له سه‌ر سه‌ران
وه خۆ که‌ون، درنگه وەخت
ئه‌سپ بێنن به زین و رەخت
دەست وپێوەن کوانێ له‌کوێن؟
ته‌شـتی ته‌ڵـا له سه‌ر بنێـن
بێـن و خـۆیان تەیـار که‌ن
بارێ له زێــڕی بار که‌ن
خۆ ساز که‌ن بۆ زێڕوەشـان
به بارته‌قـای یـه‌ک کاکه‌شـــــان
شارێ به لـاو و پیـریه‌وه
بێن و بچــن به پیـریه‌وه
سه‌فه‌ر ته‌واو بـوو هاته‌وه
دەرکی دڵم ئه‌کاتـه‌وه
گه‌ڕایه‌وه لـه دووری دوور
کــه‌ژاوەکـه‌ی له جنســــی نــوور
بـه بـاڵـی چــوار ســـــیمـرخـه‌وه
به راز و رێز و نرخـــــــــــــه‌وه
جـلـکــی بـه‌ری تـرووســــــکـه‌یـه
پانـیـه‌ی کـــه‌وشی بـرووســکه‌یه
بـسـکی له تافـــــی بـه‌رز ئـه‌کــــا
پـیــاو به بینیـنی لەرز ئه‌کـــــــــــا
بـرۆی بـه دەور
کانال خبری ساکا پرس, [۲۲.۰۵.۱۶ ۰۱:۲۰]
ی چــــــــــاوەوه
مـــاره به کانـیـیــــــــــــــــــاوەوه
گـێـلـاســی گـه‌یـوه لـێـــوەکـــــه‌ی
چ تـورتـه چــــــــانه سـێــوەکــه‌ی
نـه‌مـامـــــی تـازه هـه‌ڵچــــــــووه قــــــــــــه‌راری قـه‌لـبــی مـانـووه
بـه نـــاز دێ ! بـه نـــاز ئـەچــــێ !
لـه دەنـگـــی نـه‌رمـی سـاز ئه‌چێ
ســـه‌فـــه‌ر تـه‌واو بـوو ، هـاتـه‌وه
به خـۆشـیــی و بـه هــــــــاتـه‌وه
چـــــــــاو، له چـــاوەچـاو کـه‌وت شـــــــــــار، لـه قـاوەقـاو کـه‌وت
زام، لـه کــــــــــاوەکــــاو کـه‌وت
ئـــاو، لـه ئـاســــــــــــیاو که‌وت!
هەژان بابامیری . سەقز
……
٣
لە جەنگەی کۆترا
تفەنگ ،
ئاسمان هاشە و پاشە ئەکا !
٤
تۆ چنارێک و
من گۆمێ ؛
پڕم لە لەچکە سەوزەکەت !
بانە ـ مانگی گوڵان ۲۷۱۶
٥
ئاگاداریی …… ئاگاداریی
تەوقەیێ گوڵ
لە گەمارۆی مەشقەڵانێکی دڕدایە
تکایە
کێ خۆی زۆر پێ پەپوولەیە
فریا کەوێ !!
سنە
٦
دوو جۆبارن
باسکت ،
تۆخوا بمکە بە ئیقیانووس .
سەقز
٧
بە دیار کەروێشکەی قژتەوە
چاوی ئەم داوەڵە
ناترووکێ !
سەقز
سپاس بۆ شاعیری هێژا هه‌ژان بابا میری
ئاماده‌کار: میلاد ئه‌مانوڵڵایی