کتێبی «بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی» بڵاوکرایەوە

 

 

📚 ناسنامەی کتێب: بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی، ئامادەکردن و وەرگێڕانی سەید هیدایەت هیدایەتی، ۴۲۲لاپەرە، چاپەمەنی خانی، سەقز ۱۳۹۹.

حاجی مامۆستا مەلا محەممەدی ئیمامی لە گێڕانەوەی ڕووداو و بەسەرهاتەکانی مێژووی سەدساڵی ڕابردوو، لێزان و جێی متمانە بوو، خۆی تێکەڵاوی بەسەرهاتەکان بووە و خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلەکەی لە نزیکەوە دیوە و چێشتووە…

حاجی مامۆستا ڕاوییەکی ڕاستگۆی مێژووی نەتەوە و ناوچەکەی خۆیەتی. ئەم بیرەوەرییانە دەبێ زۆر شتی نەبیسترا و نەگوتراوی پێ بێ و دەرخەر و ڕوون‌کەرەوەی زۆر لایەن و بواری تاریکی ساتە مێژووییەکان بێ.

ممکن است شما دوست داشته باشید بیشتر از نویسنده

ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.