۱۷‌ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی/ ۷ی ئایاری ٢٠٢٢ی زایینی، بەرانبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مامۆستا قانع، شاعیری پایەبەرزی کوردەواری
۱۷‌ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی/ ۷ی ئایاری ٢٠٢٢ی زایینی،
بەرانبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مامۆستا #قانع (۱۸۹۸-۱۹۶۵ز)، شاعیری پایەبەرزی کوردەواری.
📝 #ژیاننامە
ناوی شێخ محه‌ممه‌د کوڕی شێخ عه‌بدولقادری کوڕی شێخ سه‌عیدی دۆڵاشیه و له نه‌وه‌ی “کابل”ی مه‌ریوانن.
له ۱۵‌ی ئه‌یلوولی ۱۸۹۸ز له گوندی (ڕیشێن)ی بناری شاره‌زوور له دایکبووه.
له تەمەنی ۴۰ ڕۆژیدا بوو که باوکی کۆچی دوایی کردووه و له ته‌مه‌نی دوو ساڵیش‌دا دایکی کۆچی دوایی کردووه.
ژیانی قانع له زه‌مینه‌یه‌کی ده‌ربه‌ده‌ری و پڕ له کوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
به هه‌تیوی له لای خزمێکیان که ناوی ئاغا سه‌ید حوسێنی چۆڕی بووه له ناوچه‌ی مه‌ریوان گه‌وره بووه و هه‌ر ئه‌ویش داویه‌ته به‌ر خوێندن.
پاشان به فه‌قێیه‌تی چووه بۆ سلێمانی و چه‌ند ساڵێک له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به شاره‌کانی کوردستاندا بۆ خوێندن چۆته سنه و مه‌ریوان و سابڵاخ و بۆکان و شنۆ و هه‌ولێر و کۆیه و که‌رکوک و سلێمانی و بیاره و دوا قۆناغی خوێندنیشی له مه‌ریوان ته‌واو کردووه.
قانع به‌ر له‌وه‌ی بە تەواوی فێری خوێندن و نووسین ببێت توانای شاعیرێتی تیا ده‌رکه‌وتووه و له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا خوی داوه‌ته‌وه “شیعری ئایینی”.
دواتر بە هۆی بارودۆخی کوردستانه‌وه خولیای شیعری نیشتمانپه‌روه‌ری بووه، خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی ده‌ستنووسی فارسی بە ناوی (وقایع الاردلان)
که باسی ڕاپه‌ڕینه‌کانی تیره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌کان ئه‌کات به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران، هێنده‌ی تر کار ئه‌کاته سه‌ر ده‌روونی شاعیر و به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانی و ئیتر ئه‌بێته شاعیرێکی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر.
لایه‌نه له‌یه‌ک نه‌چووه‌کانی شیعره‌کانی شاعیر ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که زاده‌ی فیکری یه‌ک سه‌رده‌م و پێویستی یه‌ک قۆناغ و به‌رهه‌می یه‌ک ئێش و ئازار نین، به‌رده‌وام باوه‌ڕی بە یه‌کگرتنی جه‌ماوه‌ر و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و له سه‌ره‌تای چله‌کانه‌وه به تایبەتی له ڕۆژگاری دووه‌مین جه‌نگی جیهانیدا ڕێبازی سۆشیالیستی وه‌کو دیارده‌یه‌کی سیاسی زیندوو له‌ناو شیعره‌کانیدا ڕه‌نگی دایه‌وه و له سه‌نگه‌ری شیعری شۆڕشگێرانه‌دا دژی ده‌ره‌به‌گی چه‌وسێنه‌ر و ئیمپریالیزم بووه و هه‌میشه دڵی له‌گه‌ڵ ئازار و ئاواتی مرۆڤی جوتیاری چه‌وساوه‌ی کورددا بووه و وه‌ک شاعیرێکی دڵسۆز و خه‌مخۆری کورد شیعری بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هۆنیته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهات و کاره‌سات و ڕاپه‌ڕین و شۆرش و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورددا ژیاوه.له شیعره‌کانیدا داوای مافه‌کانی ژنانی کردووه له بواره‌کانی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.
قانع له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا بە هاوکاری مامۆستایان: عه‌لادین سه‌جادی و شوکر مسته‌فا، توانی پێنج به‌ش له شیعره‌کانی به شێوه‌ی دیوانی جیاجیا و قه‌واره‌ی تایبه‌تی چاپ بکات، که ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ن:
۱_گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان
۲_باخچه‌ی کوردستان
۳_چوارباخی پێنجوێن
۴_ شاخی هه‌ورامان
۵_ده‌شتی گه‌رمیان
کە هەموویان بە زاراوەی “سۆرانی”ن.
له ژیانیدا گه‌لێ کار و پیشه‌ی کردووه له‌وانه: مامۆستای قوتابخانە و کرێکاری و مامۆستای مزگه‌وت و جوتیاری و ئاشه‌وانی و فه‌رمانبه‌رێتی.
له کۆتایی په‌نجاکاندا چه‌ند جارێک خراوه‌ته به‌ندیخانه. له ساڵی ۱۹۶۰دا له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی چۆنیه‌تی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییه‌کان کردووه.
“یادی هەرمان