پێشوازی لەم خوشەویست و بەهرەمەندانە ئەکەین کە کاری دەستی خۆیان لە سلێمانی نمایش ئەکەن
دوکتور هەواڵ وتی: پەیوەند و ئاڵووگۆڕ و هماهەنگی کلتووریمان زۆر بەلاوۆ گرینگە، چۆنکا چەن کۆمەڵگاکان بمانەوێ لە یەکەوە نزیک بن ، ئەوە سیاسەت و ئەمنیەت نیە لەیەکەوە نزیکیان ئەکاتەوە ، ئەوە کولتوورو وفەرهەنگ و ئابووریە لەیەک نزیکیان ئەکاتەوە ئەوە تێکەڵاوبوونی فەرهەنگیە ، دیسانەوە ئێمە پێشوازیان لێ ئەکەین ، ئۆمێد ئەکەین لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام بن ، وە ئێمەیش بتوانین نمایشگایی هەمان شێوە لە شارەکانی کوردستانی ئێران بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان توندو تۆڵمان بێ.
ئێوە لە کوردستان و سلێمانی کاری هاوشێوەتان هەیە بۆ ئەم پیشانگایانە؟
✳️ئێستا خەڵک بەرەو ئەم کلتوورە ئەچێ ، چ ئەوانەی وا کاڵاکانیان بەکار ئەهێنن و چ ئەوانەی کاڵاکان درووس ئەکەن.
زەمینەیێکی لەبار هەیە بۆ درووست کردنی ئەوانە ، بەڵام هەر کەسێک و هەر شوێنێک و هەر شارێک خاوەنی تایبەتمندی کولتووری خۆیەتی ئێمە بەلامانەوە گرنگە ئەو ئاڵووگۆڕ و تێکەڵاو بوون و ئاوێزان بوونە فەرهەنگیە درووس بێ و سوود لە ئەزموونی یەکتری وەربگرین ، بە تایبەتی بەشێکی زۆر لەم هونەرە ڕەسەنانە بە زیندوویەتی ماوە لەوێ بۆ ئەوەی کە جارێکیتر زیندووبێتەوە
🔸هونەر ئەبێ لە هەموو ووڵاتا بڵاو بێتەوا، ئایا بۆ پشتگیری لەم جۆرە کارانە ئێوە پشتگیری و ئاسانکاریتان هەیە؟
✳️ئێمە وتوومانە لە ڕابردوو لە ئێستاشا تەنیا ئەگەر بە شێوازێکی فەرمی بێن ، ئێمە لێی ئاگادار بکرێینەوە ئێمە هەموو کارئاسانیێک و ئەوەی لە توانامانابێ ، پێشکەشی دەکەین
ئەم پیشانگایە تا ۱ی مارسی ۲۰۱۹ بەردەوامە