عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا عەزیز گەردی، ئەو کەسەی کە بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی، وازی لە ژیانی هاوبەش و حەز و خولیاکانی خۆی هێنا و بەدوور لە خۆدەرخستن و خۆنواندن هەموو ژیانی لە ڕێگای نووسین و خزمەت بە ئەدەبیاتی کوردی تەرخان کرد، بەداخەوە بۆ هەمیشە نەتەوەکەی بەجێ هێشت.
ئەگەرچی لە ژیاندا خۆی نەنواند و دوورەپەرێزی هەڵبژارد، بەڵام بە نووسین و وەرگێڕانی ۲۰۰ بەرهەم کە بەشێکیان بەداخەوە چاپ و بڵاو نەکراونەتەوە، بۆ هەتاهەتایە لە مێژووی ئەدەبیاتی نەتەوەکەی خۆی سەلماندووە و لە شوێنێکدا خۆی نیشان داوە، کە کەس نەتوانێت قامکی ناحەزانەی بۆ ڕاکێشێت.
ڕۆحت شاد مامۆستای بەرز و بەرزەفڕ.

ممکن است شما دوست داشته باشید بیشتر از نویسنده

ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.