ڕاڤەی دڵۆپێک لەزەریای هزری مامۆستا قانیع

وێنەکەم هەڵبگرەکوردە،باببێ بۆیادگار/بابمێنێ یادگارم پاشی خۆم بۆڕۆژگار/کوردە،ئەم سەرمەسەرێکە،پڕلەسەودای نیشتمان/چاوەکانم بۆکزی کوردانە ئەشکی دێتەخوار/ئەم دەمەم هەرئەودەمەس، هاواری هۆزی پێ ئەکرد/گوێم هەرئەودوگوێیەیە،ئەی بیست سەدای گریان وزار/دەستەکانم هەربەئاەوناڵەوە ئەمدان لەیەک/گەلەتەپڵی سەرمەدان و،گاهێ سینەی پڕجەخار/پەنجەکەم ئەوپەنجەیە،کاتێ کەپێنوسی ئەگرت/شێعری کوردی پێ ئەنوسی،هەرلەیەک هەرتاهەزار/دڵ هەرئەودەنکاڵە گۆشتەس دائماًپڕبولەزوخ/جەرگەکەم چەشنی کەبابەبۆکزی کوردی هەژار/لاقەکانم هەڵگری لاشەی زەبون وپڕخەمم/یابەشوێن نانائەڕۆیی،یالەدەس دوژمن فیرار/قانعا ئەم دەردی سەریەهەربەتەنهاتۆنەبوی/ئیشی هەروا داخودەردەچەرخی کۆنی ڕۆژگار،لە مێژێیە دەمویست لە سەرهۆنەروکۆمەڵناس وزانای بە ناوبانگ وکەم وێنەی کورد”مامۆستا قانێع”چەن دێڕێ پێشکەش بکەم.هەڵبەت لەسەرکەسایەتی بەرزوهزروبیروبڕواوبۆچونەکانی ئەوئەستێرە پرشنگدارە پەرتوکێکی تایبەتم نوسیوە کە هێشتانەمتوانیوە چاپ وبڵاوی بکەمەوە.قانێع گەرچی بە هەتیوی لەنێودەردودژواریداژیاوەوهەرگیزبۆیەکدم نەحەساوەتەوە ،بەڵام وەک بۆخۆی فەرمویە:لەسایەی عیززەتی نەفسم لەپاشایش مەرحەباناکەم،بەهۆی کەسایەتی بەرزوبێ وێنەوگەوهەری پاک وپڕبایەخ وگەورەیی خۆتەن وهزری پتەوی،زێڕوگەنجی کەسایەتی بەرزی خۆی ئاوێتەی مردارەوە بوی سامان وپلەوپێگەی دونیایی نەکردوخۆی بە بەرجەوەندییەکانی دونیانەفرۆشت وقانێع وچاوتێروتەسەل لە ئاستی هەمو دژوارییەکداڕاوەستاوئازادوسەبەست لەمپەری نۆکەری وخۆهەڵسپاردن بەم وبەوداپەڕاندودژمنانی تێ گەیاندکەقانێع تەنیا بەندەی خوایەوئامادەی گیانبازی لە ڕێگەی نەتەوەی کورددا./ئەی وەتەن دایم خەریکی شیوەن وگریانتم/ئەی وەتەن سوتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم/گەرخودا بۆمکابه واللە گیانفیدای لاوانتم/ئەی وەتەن شێواوی حاڵی قەومی بێ سامانتم/…..شاعیرێکی گیان فیدای ئاووهەوای نیشتمانتم.گەرچی قانێع زۆری تاڵی وسۆڵی دیوەو وزۆرجارلەدەستی گەڕانی گەردون گلەوگازندەی بووە بەڵام خواترس وباوەڕمەندوخۆپارێز بووە/وەرە باوەڕبکە کوردە خودایە خالقی دانا/بەتەنهالەفزی(کاف ونون)جەمیعی ماسیوای دانا/لەسفرەی هیممەتی تێرن تیوروجننی وئینسان/لەخەتتی ئەمری دەرناچن سەماووهەوروخاک وبا/یان سەبارەت بەخۆشەویستی پێغەمبەری خۆشەویست(دخ)دەفەرمێ:سورەتی یاسینە باسی زوڵفی شاهەنشا ئەکا/صادجیلوەی چاوی کاڵی حەزرەتی والائەکا/بۆنیشانەی عیززەتی یاسین بەبانگی بەرزئەڵێ/ باسی مێعراجی شەریفی(الذی اسری)ئەکا/قانێع هەمو پەرۆشیەکانی بۆگەلی چەوساوەونەحەساوەی کوردە:/هێندە جاری بوولەچاوی کوردسان فرمێسکی خەم/بێ تەماشاکە هەزاران تانجەڕۆوسیروان ئەکا/بۆحەڵاڵەماڵی من یابۆچی فەڕزە کوشتنم/دەک خەجاڵەت بێ درۆزن چۆن وەها پیلان ئەکا/…لەگەل فرۆشانی بێ ناوەرۆک زۆرزویرونەبان بووەوئەو پرسەلە جێ جێی هۆنڕاوەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە؛/ئەی وەتەن داخی گرانم ئەوکەسەی واتۆی فرۆشت/دیققەتی ڕیشی ئەدەی عەینەن لەجادوگەرئەکا/لەتەنیایی ولەنێوکۆڕدا،لە تاریکی شەوولەڕووناکی ڕۆژولە بەرتیشکی خۆردا وەڕوێرکەی دڵ وزمانی هەرگەلی کوردوزامەقوڵەکانیەتی کەزۆری بەدەستی نەزانینی خۆی ڕسکاوە؛/قوربانی ئەم خاکەیە ئەم ڕۆحە لەبەرما/سۆزی دڵی پڕدەردە کەخولیایە لەسەرما/کوردکوردەهەموفیکری دڵم ڕۆژی سکونەت/کوردکوردەهەمووێردی زووانم لەسەفردا/…بەخەنجەرکوڕی دەفەرمێ:لەڕێی خاکی وەتەن کوژرای شەهیدی فی سبیل اللە/شەهیدیش زیندووە دایم بە نەصّی زاهیری ئایات/لەکەسبی کاسبی شێخ بە،لەصه نعه داوەکوغەربی/لەگوفتوگۆکوڕی شاری،،بە زەحمەت وەک کوڕی دێهات/بەڵێ لە خەنجەردەخوازی لە هونەرودەستکردداوەک وڵاتانی ڕۆژئاوابێ تاسەربکەوێ و
لەزاستداپەرەبستێنێ وبەبرەوبێ.لەژێرسەردێڕی(“شێعری کچەکانی قانێع”)دالەزمانی کچەکانیەوە دیاری دەکاکەکام کوڕە کوردە شایانی پێوەندی دەگەڵ ئەوانن وکێیش بێ نرخترلەوەیە کە ئێمەلای لێ بکەینەوەوبە پیاوی بزانین :وەسڵی حەرەمی ئێمە لەبۆخادمی کوردە/بۆبێ هونەری خاکی وەتەن نەصصی حەرامین/وەختێ بەسەفا،سەف ئەبەسین ڕۆژی سەیاحەت/مایل بەکوڕی کوردی وەکوشێری ژیانین/سەدکاشکی لەجێی ئێوەسەفی ئێمەبووایە/ئەتدی کەچلۆن حازری مەیدانی یەقینین/شێردەرچێ لەغابات ئەگەرنێروئەگەرمێ/لکن ئەمەزۆرعەیبە کەبێ پشت وظە هیرین/ئەم دەرپێ لەپێمانە لەپێی بێ هونەری خاک/ئەم ئیشە لەسەرمانە لەسەربەددڵ وناپاک/بۆوەتەن دەگەڵ بولبول ئاوادەدوێ:ئەی بولبولی بێ دانە من وئێوە هەژارین/هەردو وکویەک مونتەزری فەسڵی بەهارین/تۆچەشنی من ومن وەکوتۆبێکەس وکارین/داماووکزودەبەدەری کوچەیی شارین/یابەندی قەفەس خانە وەیا وێڵی دیارین/من قوڕبەسەری دەستی فەلەک،چەرخی جەفاکار/تۆدڵ بەخەمی دەردی گوڵ وخونچەیی گوڵزار/من دەربەدەری فیتنەیی جاسوسی خەتاکار/تۆبێ پەڕوبێ باڵ لە دەسی زوڵمی لقی خار/هەردو بە یەکۆ چاکە بڵێین،دیل وهەژارین/تۆشێتی دڵ ومن بەهیوای بەرزی وڵاتم/تۆمەستی گوڵ ومن بەفیدای عەزم وسوباتم/

بەم جۆرەئەڕۆم شەرتەهەتاماوەحەیاتم/تادەس نەکەمە گەردنی ئاواتی نەجاتم/ڕوم نایە بڵێم زادەیی شێرانی شکاریم/من شیوەن وگریان وئەتۆشوروتەرانە/تۆبەزمی سبەینان ومنیش ئاهی شەوانە/من بۆوەتەنی بێکەس وتۆدانەولانە/بنواڕەلەبۆسووڕی کەچی چەرخی زەمانە/بێ سووچ وخەتا بۆچی وەها بێبەشی یارین؟گەلۆ،مامۆستای کۆمەڵناسی کورد،پێشادە کە لە شاڵی دەس کردی زێدی وشت ومەکی خۆماڵی کەڵک وەربگرێ بەڵام ئازادوسەربەست بژی ولە ئاستی نامۆدامل کەچ نەکا؛چ خۆشە تاژیانت بێ لەلای کەس کەچ نەکەی گەردن/عەرەق بڕژێ لەناوچاوت لە ڕێگەی کاسبی کردن/بەشەرتی سەربەسەربەستی لەمەیدانا بەدەربردن/بەشاڵی خاکەکەم ڕازیم وئەیپۆشم هەتامردن/لەفاسۆن وگەبەردین تائەبەد سەڵتەوکەواناکەم/بەڵێ ئەوهۆزانە بلیمەتە شارەزایە ،بۆکوردلە جێی “حافیزومەولەوی وسەعدی ودەیان هۆنەروزانای دیکەیە”.ئەودەردی گەلی، زۆرقوڵ، بەپێست وئێسقانی هەست کردووەولێی تێ گەیوەولەگەلەکەی دەخوازێ زانستی نوێ فێرببن وهاوشان وهاوقەدی وڵاتانی پێشکەوتو،لەزانستدابەرەپێشکەوتن هەنگاوبنێن ولە بیروبڕوای پوچ وبێ بنەماخۆبپارێزن ووتاری کۆن وبیروبڕوای کۆنی بەرەوتاریکی بەروەلانێن وهەموزانستە نوێکان بپشکنن وخەرمانی نەتەوایەتی بە سەرکەوتن لە زانستە جیاجیاکانداسووربکەن ولەمپەری کۆنە پەرستی بپەڕێنن ووازلە توێکڵ بێنن و یەکڕیزوتەباوهاودەنگ وڕەنگ بە بێ ناپاکی دەگەڵ یەک ئازاوگوردوکورد ڕێ لەدژمن وپیلانە چەپەڵەکانیان ببڕنەوەوڕێ نەدەن نامۆگەڵاڵەیان بۆدابڕێژێ وخشتی سستی ولێک دابڕان ودژمنایەتیان بۆبپێژێ.قانێع لە شێعرێکدا کە بەزمانی “تور” هۆنیوەتەوە دەفەرمێ:(ڕڕەفێقم سسواری بەبەبا بوون ومنێش/ڕڕەڕۆژی مەمەمەیدان کەکەکەردێنمەتاو)واتە:هاوماڵی من سواری با واتە سواری فڕۆکە بوون ومنیش دەبێ لەڕۆژی مەیدان وشەڕدا سواری کەربم؛ئەوە هەم تەشەرە وهەم هاندانە بەرەوبیرکردنەوە لە زانستی نوێ ودەستکردی تازە،وسەرکەوتن لەبوواری زانستی نوێدا؛/بۆنەجاتی هۆهۆهۆزم لەلەباتی تتفەنگ/سسیواک وڕڕڕیش وکەکەکەشکۆڵی شکاو/قانێع بەڕاشکاوی بە تەوسەوە دەری بڕیوە کە بیری کۆنە پەرستانەی کەشکۆڵ هەڵگرتن ولەسەرسیواک بەشەڕهاتن وڕیش هێشتنەوە وباسی فیترەوزەکات ویاسینی نەخۆش وترساندن لە ئاگری جەهەندەم وپردی سیڕات هەنگوین وبەهەشت وحۆری و کەری دەجاڵ وکوشتنی مەسیح وئاڵەوشەوە بردنی منداڵ وهاڵەی ژنان، ئەم گەلە بە سەرکەوتن لەبواری زانستداناگەیەنێ وبیری پیرێژنانە هۆی دواکەتن وداماوی زیاترمانە کە دەبێ خۆمانی لێ لادەین وبە پاڵەوانی زانستی نوێ گوێی بیری تەسک وویشک بادەین وچڵکی دڵی پێ ڕادەین؛/ڕۆڵەکەم خوێندن بخوێنە مەکتەبەدەرمانی کورد/تێگەیشتن مەرهەمە بۆزامی بێ سامانی کورد/؛لە ڕوبازان وڕوواڵەتکاران دەدوێ وهەرچی کاروکردەوەی چاوبەستان ودوڕووانە دەیخاتە ڕوو:من بەدەم میللەت پەرستم خزمەتی کوردان ئەکەم/خوێنی بابیشم ئەڕێژم بۆتەماعی یەک قەران/هەرشەوێ پارەم ببێ تەقلیدی سەدخەییام ئەکەم/هەرسەعاتێ مەی نەبو بەرماڵ وشانەوتەیلەسان/…ڕێی ڕزگاری گەل ئاوا دەهۆنێتەوە:سەرلەبۆسەربازی چاکە نەک لەبۆچەتفەی گران/دڵ لەبۆخەمخۆری چاکە نەک لەبۆمێهری کچان/دەم ئەگەرهاواری هۆزی خۆی نەکاپڕبێ لەقوڕ/سینە وەک کۆترنەناڵی دائیماًپڕبێ لەژان/مامۆستای کەم وێنە قانێع لەهونەری شێعریدا لەهیچ شاعیروهۆنەرێک نەتەنیاکەمترنەبووە بەڵکوزۆرزیاتروبەهەستترووێژەوانتربووە بەڵام کاتێ ڕوانیویەتە نەتەوەکەی کە لەوڕۆژگارەدا زۆریان ناخوێندەواربوون ،بەزمانێکی خۆماڵیانە وسادەوساکاردەگەڵ خەڵکی دوواوەوبەزمانی خۆیان ڕاستەقینەکانی خستوەتەڕو.لەزۆرشوێندا ناسک خەیاڵی وکەڵک وەرگرتن لە جوانکاری شێعری بەسەرلک گەیاندووەوبەپەلکی گوڵی جوانی وێژە هۆنڕاوەکانی ڕازاندۆتەوە:ووتم بولبول بەدینی خۆت گوڵت پێ چاکە یاکۆڵمێ؟بەبانگی ئاشکرابولبول دوسەد تەعنەی لە شەس پەڕدا/بە عەقڵی خۆم قیاسی چاوی ئەوشۆخەم بەئەختەرکرد/بەعیشوە چاوی بەرزۆکردهەزارجوێنی بەئەختەردا/سوئالم کردکە بۆچ چەرخی فەلەک واشێت وشەیدایە؟/ووتی من تیری برژانگم لەجەرگی بورجی ئەخزەردا/ڕاڤە وهەڵسەنگاندن وشیکاری هۆنڕاوەکانی هۆنەری مەزن وچەوساوەی کوردحەزرەتی(قانێع)بە نوسینی چەن دێڕێ کۆتایی نایە وئەستێرەی گەشی ئاسمانی هۆنڕاوە پاراوولە باروبەرزەکانی بەم زووانە هەژمارناکرێن.///تەماشای ڕومەتی تۆکەم ئەخوێنم سورەتی والشمس/بەیادی زوڵفی پڕچینت (واللیل اذا یغشی)گەلۆ:پێویستە هەموڕۆژێکی کوردمامۆستاقانێع بێ وبەختمان بە تاڵای هۆنڕاوە سەرنج ڕاکێش وڕاهێنەرەکانی بکەینەوەو شەقام وبازاڕوباژێڕمان بە پەلکی گوڵە ڕەنگامەی هۆنڕاوەکانی بڕازێنینەوە:هاتفێ دوێنی ووتی(طوبی لک)یا”قانعی”/تۆشەهیدی یاری واعظ سەهوئەکا تەڵقین ئەکا/

مەحموود کەرەمی (نەوا)

زۆرکەس مامۆستای بێ وێــــنـــەی کــــورد، مامۆستا قانێعی نەمر تەنیا بە هۆنەر(شاعیر)دەزانن،
ئەوە هەڵەیەکی نالێبوردەیە،
مامۆستا قانێع گەورەترین کۆمەڵناس وبیرمەندی کۆمەڵگای کوردەوارییە،
ئەستێرەی هەرە پرشنگداری ئاسمانی چاکزانین وباش ڕوانینە،
هۆنڕاوەکانی، کانی کانیاوی وشیارکەرەوەو وڕاچەڵەکێنەری تاک وکۆمەڵگای کوردەواری لە خەونی قورس وگرانی خۆ نەناسی وکەڕی وکاسییە، هەوڵی هەواڵی گەزیزە ئاسای وەرزی زیندو بونەوەو وبە خۆدا چونەوەیە،
ڕێژنەی بارانی دڵۆڤانی بەسەر کێڵگەی ویشکی بیری تەسک و کۆنەرپەرستانەی بەدورلە ئاوەز وژیری وبێ بیرییە، چرای ڕوناکی دەری ڕێگەی سەرکەوتن وپێشکەوتوویی وهەتاوی یەک ڕەنگ وڕوویییە،
کۆمەڵناسی دڵ پڕلە تاسەی بەختەوەری نەتەوەی کوردی گوردی پەرتەوازەو خۆنەویست وبێگانە پەرستە،
هەتوانی سەرزامی ناسۆرو ڕازێنەری بیری ناجۆر و تیشک بەخشی هزری نسێ ودورلە خۆرە….
” نـــــــــــەوا ”

 

ممکن است شما دوست داشته باشید بیشتر از نویسنده

ارسال یک پاسخ

آدرس ایمیل شما منتشر نخواهد شد.