🔹مەریوان هەڵەبجەیی ئەم دواییانە بەرهەمێکی شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، بەختیار عەلی وەرگێڕاوەتەوە و لە لایەن چاپەمەنی سالسەوە ڕەوانەی بازاڕی کردووە.
🔹گەرچی بەختیار عەلی شیعر هۆنینەوەی لە نیوەی دووهەمی دەیەی حەوتای زایینی و لە سەردەمی تازەلاویدا دەست پێ کرد بەڵام ساڵی ۱۹۸۳ بە شیعری درێژی “نیشتمان” و پاشان بە قەسیدەی “هاواری دوژمن”، “گوناه”، “قەسیدەکانی گەڕانەوە”، “دەروازەکان”، “کارناوالی عەشق” و “جەلاد” ناوبانگی دەرکرد.
بەختیار عەلی گۆڕانکارییەکی لە شیعری کوردی بەدی هێنا کە تەنانەت شێرکۆ بێکەس، شاعیری بەناوبانگی کورد ئەوی وەکوو دیاردەیەکی نوێ ناساندووە، گەرچی بە هۆی گوشاری ڕژیمی بەعس لە درێژەدان بە نووسین قەدەغە کرا بەڵام تا ئێستا وەکوو بەناوبانگترین ڕۆماننووس و شاعیری هاوچەرخی کورد ناسراوە و بەرهەمەکانی بۆ سەر چەند زمانی بیانی وەرگێڕاونەتەوە.