هیوا مجیدی
۱۳۹۹-۰۸-۱۲
0
0
دوای ئەوەی دەستی بەسەرۆکی گەورەترین وڵاتی زل هێزی جیهان ڕا گەشت،
خۆی بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، مڵاس دا.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خۆی کەرەنتینە کرد.
” تێدرۆس ئێدهانۆم ” ڕای گەیاند بەهۆی ئەوەی پێوەندی لەگەڵ کەسێک بوە ،کە وڵامی تاقیکاری تووشبونی بەکۆڕۆنا ئەرێنی بووە،خۆی کەرەنتینە ئەکات.
لە تویتێکدا نووسی،حاڵم باشە ، بەڵام لە سەر بنەمای جێبەجێ کردنی پڕۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، لە کەرەنتینەدا دەمێنمەوە.
🔹تەندروستی من و تۆ،
تەندروستی کۆمەڵگایە.
با هەموان زامنی پاراستنی سڵامەتی یەکتر بین.
با کۆڕۆنا چیتر هەڕەشە لە ژیانمان نەکات.
ساکاپرێس ، ڕوون و ئاشکرا و مەدەنی .
اولین دیدگاه را شما بنویسید