شارەوانی شاری بانە و خەڵآتی ئیبراهیم خانی یونسی
لێدوانێک لەگەڵ بەڕێز بابەک رۆستەم پوور
لەگەڵ سڵاو و حورمەت بۆ بەڕێز بابەک رۆستەم پوور. هەنووکە لە شاری بانە یەکەمین خەڵاتی ئەدەبی کتێبی کوردی بەڕێوە دەچێت کە دیارە لە خۆدا رووداوێکی بێوێنەیە و بۆ یەکەم جارە لە ئەدەبیاتی کوردی تا خەڵاتی تایبەتی کتێب تەرخان ئەکرێت. پێمان خۆشە بزانین شارەوانی بانە وەک پاڵپشتی سەرەکی ئەم خەڵاتە شرۆڤەی خۆی ئاراستەی بەردەنگی ساکاپرێس بکات:
- لەگەڵ سڵاو و رێز بۆ سەرجەم ئەندامانی چالاک و بەردەنگی بە ئەمەگی ساکاپرێس . باسی سەرەکی ئێمە ئەگەڕێتەوە سەر بایەخی ئەدەبیات لە گەشەی کۆمەڵاگادا. واتا ئێمە لەسەر ئەو بڕواین کە گەشەی کەلتووری و فەرهەنگی پێویستەی گەشەی گشتییە هەر بۆیە بەم بڕوایەوە و بە رچاو کردنی پوتانسیێلە هەبووەکانی بەردەسی کۆمەڵگا و دەوڵەمەندیی بانە بە رۆشنبیر و نووسەرانی وەک دکتۆر براییم خانی یوونسی بە پێویستمان زانی هەنگاوێک بۆ گەشەی ئەدەبیات و وێژەی کوردی هەڵگرین و بیکەینە هەلێک بۆ ئاشتی کۆمەڵگا لەگەڵ ئەدەبیات کە پێم وابێت بەهەمە ئەدەبییەکان ئەتوانن بە ناساندن و زەق کردنەوەی جوانییەکان و ناسینەوە و سڕینەوەی ناحەزییەکان ئاسوودەییەکی هزری بۆ بەرەی سەردەم و داهاتوو دابین بکات و رۆڵی کاریگەر بگڕێت لە گەشەی کولتووری کۆمەڵگادا. بۆیە ئەیڵێمەوە پێویستمان زانی خەڵاتێک لەسەر ناوی دکتۆر برایم خانی یونسی دابنێین و تەرخانی بکەین بۆ کتێبی کوردی . ئێستاش شۆرای ئیسلامی شاری بانە بووەتە دەبیرخانەی داییمی ئەم خەڵاتە کە هیوادارین ببێتە هۆی ئەکتیڤ بوونەوەی نووسەران و تەرەقی زێ لە رابردووی ئەدەبیاتی کوردی کە لانکەی زمانی دایکیمانە.
بەڕێزتان ئاماژەتان بەوە کرد کە شۆڕای ئیسلامی شاری بانە دەبیرخانەی داییمی ئەم خەڵاتەیە. ئێمە وەک تەجرووبە ئاگادارین کە زۆربەی ئەو کۆڕانەی کە شووڕا ئەکرێتە دەبیرخانەیان، پاش کۆتایی مەودای چوارساڵەی شووڕا سەری لێ ئەنرێتەوە و یان ئەگەر بەختەوەر بن بەس چەن ساڵ دوا ئەکەون. نموونەی ئەم باسە (تەئاتری شەهروەند)ی شاری سەقزە کە لە مەودای شەش ساڵەی شووڕای پێشودا بە بودجەیەکی کاکەشانییەوە بەڕێوە دەچوو بەڵام پاش ئەو دەورە و تاکوو ئێستا هیچ باسێکی لێ نەهاتووەتە ئاراوە. ئایاکوو باشتر نییە ئەم دەبیر خانە بگوێزینەوە بۆ بنکەی بەڕۆژەی بانە و شارەوانی شوڕا مولزەم بە پاڵ پشتی و ئەسپۆنسەری بکەین؟
- من لەسەر ئەو بڕوایە نیم کە لەبەر کورتی مەودای کاری شوڕا متمانەی بەڕێوە بردنی ئەم خەڵاتانەمان پێیان نەبێت . شوڕای لە بنکە بەرمییەکانی ئێرانە و وەک زۆرینەی دام و دەزگاکانی ئێران بە دەنگ دانی هاووڵایەتییان دمن لەسەر ئەو بڕوایە نیم کە لەبەر کورتی مەودای کاری شوڕا متمانەی بەڕێوە بردنی ئەم خەڵاتانەمان پێیان نەبێت . شوڕا لە بنکە فەرمییەکانی ئێرانە و وەک زۆرینەی دام و دەزگاکانی ئێران بە دەنگ دانی هاووڵایەتییان دائەمەزرێن و مەوادی خزمەتیان چوار ساڵە. بەردەوام بوونی ئەم خەڵاتە بۆ خزمەت بە گەشەی ئەدەب و کولتووری کوردەواری ئەرکی سەر شانی کاربەدەستانی شاری بانەیە و ئەگەریش نەکرێت و بەدەوام نەبێت دڵنیا بن کە هەڵەی ئێمەی کار بەدەستە کە نەمانتوانیەوە پەیامی ئەم خەڵاتە کە گەشەی کولتووری و ئاشتی کۆمەڵگا و کتێبە بگویزینەوە بۆ ناو کاربەدەستان و کۆمەڵگا.
لە باری ژێرساخت و بنەمای فیزیکییەوە شاری بانە وەک دیکەی شارەکانی کوردەواری بێ بەرییە لە کاتێکا کە خانەخوێی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی داستان و خەڵاتی کتێبی کوردی براییم خانی یونسییە. رای ئێوە لەم بارەوە چییە و پیلانی شارەوانی بانە بۆ سڕینەوەی ئەم کەم و کوڕییانە چییە؟
- ئەم باسە حاشا هەڵنەگرە کە ئەگەڕێتەوە سەر کەمبوونی سەرانەی فەرهەنگی کوردستان وەک زۆرینەی شارەکان و پارێزگاکانی ئێران کە بەڕچاو کردنی کەم بوونی بودجەی عومرانی ئێران ئێمەش لەگەڵ ئەم کێشە گشتییەدا رووبەرووین. لەم دۆخەدا پاساو دانی ئەم کەم و کوڕییە کەوتووەتە سەر شانی شارەوانییەکان و ئێمە دەبێت و وەک کردوومانە ئەم کەم کوڕییانە جوبران بکەینەوە و دەبێت ئاشکرای کەم کە لە پیلانی بودجەی ٩٤ و ٩٥ دا ئێمە ئەم کەمبوونەمان رچاو و جوبران کردووەتەوە کە هەر لەم رێبازەدا ساڵی پێشوو ئێمە بە بینای دوو هۆڵی وەزرشی و تەندرووستی و پاڵپشتی لە بینای هۆتێل لالە و ئەمساڵیش فەرهەنگسەرا لە دەستووری کارمان دایە ، عەمەلیاتی بیناسازییەکەی دەسپێکراوە و لە قوناغی فنداسیۆن دایە کە لەو مەجمووعەی فەرهەنگسەرایەدا ئێمە ساڵۆنێکی ئیجتماعاتمان دەسنیشان کردووە کە شایەنی بەرێوە چوونی ئەم کۆرە نێونەتەوەیی و جیهانییانەدا ببێت.
لە کۆتایی ئەم وت و وێژە کوردییەدا بەرێزتان وەک خانەخوێی نووسەرانن چ وتەیەکتان هەیە بۆمیوانانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات؟
- باتەوەجووه بەوەی کە کۆڕەکە تەخەسووسییە و لەسەر کتێبی کوردە دیارە کە بەشداری میوانانی ناوخۆ و نووسەرانی هەرێم هۆی رازاندنەوە و پڕبایەخ بوونی ئەم خەڵاتەیە. هیوادارم چیژی تایبەتیان لەم فستیڤاڵە دوورۆژە بردبێت و لەکۆتایی دا دەسنیشان کردنی نووسەران و کتێبە براوەکان لەسەر مەنتقێکی عیلمی ئەدەبی بێت و ببێتە هۆی ئەنگیزە بۆ ساڵانی داهاتوو و گەشەی زێ لە پێشی ئەدەبیاتی کۆمەڵگا.
سپاس و حورمەت بۆ بەڕیز بابەک رۆستەمپوور شارەوانی شاری بانە.